هێرشکردنە سەر مەرجەعێکی ئاینی هاتوچۆی لەکەربەلا قەدەغە کرد

پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە پارێزگای کەربەلا هاتوچۆیان قەدەغە کرد بە هۆی ئەو پێکدادانەی لەنێوان لایەنگرانی مەحمود سەرخی کەیەکێکە لەمەرجەعە ئاینییەکانی شیعەو هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە روویداوە. هاوکات ماڵپەڕی مسلە باس لەوە دەکات کە فرۆکەکانی سووپای عێراق ماڵی سەرخیان بۆردوامن کردووە.
شەفەق نیوز بڵاویکردەوە کە هێزێکی سووپای عێراق ناوچەی برانیان گەمارۆداوە کە مالێ مەرجەعی دینی مەحمود سەرخی لێیە، هاوکات لایەنگرانی ئەو پیاوە ئاینییە رێگای بەسرەو ناسرەیەیان داخستووە.
سەرخی یەکێکەو لەو کەسایەیتییە ئانینیانەی کە دژی بانگەشەکەی سیستانی بوو کە داوای دەکرد چەک دژی داعش هەڵگرن و ئەو پێێوایە ئەمە شەڕی تایفەگەری دەنێتەوە.



AM:11:57:02/07/2014