مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژکراوەی)
هه‌رێمی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان،
به‌پێویستی زانی ره‌چاوی داواكارییه‌كانی كورد و پێكهاته‌كانی تری عێراق بكرێت
له پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌تی نوێی عێراق.
ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكرده‌وه
كه مه‌سعود بارزانی نامه‌یه‌كی ره‌وانه‌ی عه‌لی سیستانی
مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان له‌نه‌جه‌ف كردووه.
له‌و نامه‌یه‌دا بارزانی
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه عێراق به‌قۆناغێكی ترسناكدا تێپه‌ر ده‌بێت، بۆیه پێوسته،
ره‌چاوی داخوازییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكرێت له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه خسره‌و
گۆران سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له له په‌رله‌مانی عێراق به ئاژانسی
ئانادۆڵی راگه‌یاندووه: له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق و ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستا
له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هاتوونه‌ته ئارا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ره‌وانه‌ی
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان كردووه.
به‌پیێ زانیارییه‌كان،
بارزانی له‌نامه‌كیه‌دا بۆ سیستانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو: كه ره‌وش و بارودۆخی عێراق
به‌قۆناغێكی مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی ئاگادار
كردووه‌ته‌وه، به‌پێویستیشی زانیوه داخوازیی پێكهاته‌كانی عێراق له‌باره‌ی پێكهێنانی
حكوومه‌تی داهاتووری عێراق به‌هه‌ند وه‌ربگێرێن و به‌پێچه‌وانه‌وه، عێراق رووبه‌ڕووی
مه‌ترسی دابڕان و لێكترازانی زیاتر ده‌بێته‌وه.