فراكسیۆنی سه‌وز داوایه‌ك ئاراسته‌ی بارزانی ده‌كات
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه بارزانی ئامادەی بوو، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سه‌وز به بارزانی وتووە "ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌لی كورد ده‌كرێت، پێویسته له ناوخۆشدا ئه‌و یه‌كڕیزیه ره‌نگبداته‌وه".
گۆران ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی به ماڵپه‌ڕی SNN ی راگه‌یاندوه: ئێمه‌و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پرسیارمان لە سەرۆکی ھەرێم کرد کە ئەگەر قسە لەسەر یەکریزی کورد دەکرێت، دەبێت لەسەر ئاستی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێیەتی رەنگبداتەوە، بەڵام لە سەر ئاستی حکومەتی خۆجێیەتی لە ھەولێر و دھۆک لە لایەن پارتی رەنگینەداوەتەوە، بەو پێیەی سەرۆکی ھەرێم بەرپرسیارێتی یاسای و سیاسی لەسەرە لە بەرامبەر سەرجەم پارتە سیاسیەکان، لایەنەکانیش لەو دۆخە نیگەرانن و یاداشتیان ئاراستەت کردووە، بۆیە گرنگە پێداچونەوە بەو حاڵەتەدا بکرێتەوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه كه لەو کێشەیە دەپرسێتەوە و ھەوڵدهدات چارەسەر بکرێت، بەڵام بەڵێنی نه‌دا كه‌چی ده‌كات، به‌ڵكو ته‌نها وتی: ھەوڵدەدەم بپرسم و بزانم چۆن بووە تا رێگە چارەی بۆ بدۆزرێتەوە.
PM:04:34:03/07/2014