ئوسامه نجێفی سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق بۆ به‌رگرتن له خۆ کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری مالکی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، رایگه‌یاند که‌خۆی ناپاڵێوێت بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان.
له په‌یامێکدا که پێش که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدادیه‌وه بڵاوکرایه‌وه نوجه‌یفی رایگه‌یاند که وه‌ک به‌ده‌نگه‌وه چوونێکی هه‌ندێک که‌سایه‌تی نیشتمانی له‌هاوپه‌یمانی (شیعه) بڕیاریدا خۆی کاندید نه‌کاته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراق.
نوجێفی ئاماژه باسی له‌وه کرد که بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی عێراقدا نه‌وه‌ستێت، بڕیارم دا " خۆم کاندید نه‌که‌مه‌وه".( به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێت مالکی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه ).