هەموو شتێک لە بارەی ئەرجەنتین و بەلجیکاوە



ئەمڕۆ کاتژمێر {٧:٠٠} لە سێیەم یاری قۆناغی هەشتی مۆندیالی ٢٠١٤  لە یاریگای {مانی گارنیشا} هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەلجیکا بە داوەری { نیکۆلا ڕیزۆری} لە ئیتالیا ، روبەروی یەک دەبنەوە.
کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری دوو کۆمێنتاری بۆ یاریەکە دەست نیشان کردووە کەئەوانیش{ رەئوف بن خەلێف و علی محمد علی}یە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناغی شانزەدا بە گۆڵێکی دیماریا کەلە خولەکانی کۆتایی تۆماری کرد سویسرای توشی شکست کردوو خۆی گەیاندە ئەم قۆناغە.
هەرچی هەڵبژاردەی بەلجیاکایە لە قۆناغی شانزەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەمریکای بردەوەو خۆی گەیاندە قۆناغی هەشت.

هەردوو هەڵبژاردە تا ئێستا چوار یارییان بەیەکەوە ئەنجام داوە ئەرجەنتین لە سێ یاریدا سەرکەوتنی بە دەست هێناوەو ١٠ گۆڵیشی تۆمار کردووە ، هەرچی  بەلجیکایە لە یارییەکدا براوە بووەو ، چوار گۆڵی تۆمار کردووە.
هەردوو هەڵبژاردە لە مۆندیالی ٢٠١٤ چوار یارییان ئەنجام داوەو هەریەکەو شەش گۆڵیان تۆمار کردووە.
ئەرجەنتین تا ئێستا ٤٣ هەڵەی ئەنجام داوە ، هەرچی بەلجیکایە ٧٢ هەڵەی ئەنجام داوە.
ئەرجەنتین چوار کاردی زەردی وەرگرتووە. 
بەلجیکا پێنج کاردی زەردی وەرگرتووە.
ئەرجەنتین هیچ کاردێکی سووری وەرنەگرتووە بەڵام بەلجیکا یەک کاردی سووری وەرگرتووە.
یاریزانانی ئەرجەنتین لەیەک یاریدا {١١٠.٨} کیلۆمەتر رایانکردووە.
بەڵام یاریزانانی بەلجیکا لەیەک یاریدا {١١٧:٥ } رایان کردووە.
ئەرجەنتین تا ئێستا { ٢١١٢} پاسی دروستی داوە.
بەلجیکا تا ئێستا{ ١٦٤١} پاسی دروستی داوە}

ئا/ شاهۆ فایق



AM:05:51:05/07/2014