شەش ملیۆن منداڵ لەشەڕی ناوخۆیی سوریا بوونەتە قوربانی

بەپێی ئامارەكان شەش ملیۆن منداڵی سوری، لەئەنجامی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە لێیان قەوماوە‌و پێویستان بە یارمەتی خێرا هەیە.

سیمۆن ئەنگرام وتەبێژی رێكخراوی یونیسێف سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند "كە (6.6) ملیۆن منداڵی سوری پێویستیان بە خێرا هەیە و ئاماژەشی كردوە كە ئەو رێژەیە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی سێ لە یەك بەرز بۆتەوە و بە خێرایش رووی لە زیادبوونە .

وتیشی" كە ئەو رێژەیە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا كەمتر لە دوو ملیۆن منداڵ بووە و (1.5) ملیۆن لەم منداڵانە لە ناوخۆی سوریادا دەژین و نیوەشیان لە وڵاتانی تردا ئاوارە بون و پێویستیان بە یارمەتی كتوپڕ هەیە .



PM:02:17:05/07/2014