سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسێیەم یاری قۆناغی هەشتی مۆندیالی ٢٠١٤ ، لەیاریگای { مانی گارنیشا} هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەلجیکا روبەروی یەک بوونەوەو لە ئەنجامدا تانگۆ بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەلجیکای توشی شکست کردوو خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال.
تاکە گۆڵی یاریەکەش گۆنزالۆ هیگواین لە خولەکی ٨ ی گێمی یەکەمدا تۆماری کرد.
ئەرجەنتین لە قۆناغی پێش کۆتایی لەگەڵ براوەی یاری نێوان هۆڵەنداو کۆستاریکا یاری دەکات کە ئەمشەو کاتژمێر ١١:٠ ئەنجام دەدرێت.
ئا/ شاهۆ فایق