بردنەوەی ئەرجەنتین لە بەلجیکا چەند ژمارەیەکی نوێی بە دوای خۆیدا هێنا




هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەلجیکای توشی شکست کردوو خۆی گەیاندە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین چەند ژمارەیەکی نوێ ی بە دوای خۆیدا هێنا.

١- هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینو بەرازیل یەکەمجارە پێکەوە دەگەنە چوارگۆشەی زێرین .

٢- بەلجیکا لە کۆی شەش یاری لە مۆندیالی ٢٠١٤ ئەنجامی داوە هیچ یاریەکی لە تایمی یەکەمدا گۆڵی تۆمار نەکردووە.

٣- ئەرجەنتین لە مێژووی مۆندیالدا سێ گۆڵی لە بەلجیکا تۆمار کردووە کە یاریزانی  ناپۆلی تۆماری کردوون ، دوانیان مارادۆنا بووەو ئەوی تریش هیگواین بوو.

٤- میسی لە یاری بەرامبە بەلجیکا لە تایمی یەکەمدا ١٠٠% پاسەکانی دروست بوون.

٥- ٨٠ ساڵە ئەرجەنتین لە یاریەکدا توشی شکست نەبوو کاتێک لە تایمی یەکەمدا پێشکەوتبێت.
٦- گۆڵکارانی ئەرجەنتین لە مۆندیالدا تا ئێستا: باتستۆتا{١٠} گۆڵ ، ستابێلی و مارادۆنا {٨} گۆڵ ، کیمبس {٦} گۆڵ ، میسی و هیگواین{ ٥} گۆڵ.

٧- هیگواین دوای {٥٢٨}خولەک یەکەم گۆڵی بۆ ئەرجەنتین تۆمار کرد بەرامبەر بەلجیکا.

٧- لە کۆی  {١٩} روبەروبونەوە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لە مۆندیالدا ئەرجەنتین {٧} بردنەوەی بەدەست هێناوە.

٨- لە کۆی {٥} یاری ئەرجەنتین لەگەڵ بەلجیکا ئەنجامی داوە لە {٤} یاریدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوەو {١١} گۆڵیشی تۆمار کردووە.

٩- ئەرجەنتین تاکە هەڵبژاردەیە لە مۆندیالی ٢٠١٤  تا ئێستا گۆڵی پێشکەوتنی لێ نەبووە. 

١٠-  لە یاری نێوان ئەرجەنتینو بەلجیکا تەنها سێ لێدان بۆ ناو گۆڵ بوو ،یەکسانە بە یاری نێوان ئەرجەنتینو ئەڵمانیا لە مۆندیالی ١٩٩٠.

١١- ئەرجەنتین پێنجەم یاریە لەسەر یەکە لە مۆندیالی ٢٠١٤  سەرکەوتن بەدەست دێنێت ، یەکسانە بە مۆندیالی ١٩٨٦ ، و نازناوەکەشی بەدەست هێنا.
١٢-  لە کۆی {٢٦} یاری میسی لەگەڵ ئەرجەنتین یاری کردبێت توشی دۆران نەهاتوو ، {١٩} بردنەوەو {٧} یەکسانبوون.

ئا/ شاهۆ فایق
 



AM:04:56:06/07/2014