رۆژ به‌رۆژ شه‌ڕی عێراق هاوشێوه‌ی شه‌ڕی سوریای لێدێت، له دوا په‌ره‌سه‌ندا دوێنێ فرۆکه‌کانی سووپای عێراق به به‌رمیلی باروتی بۆردومانی فه‌لوجه‌یان کردووه.
که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له زاری په‌یامنێره‌که‌یانه‌وه بڵاویکرده‌وه که دوێنێ 6 ی ته‌موز فرۆکه‌کانی عێراق به به‌رملی بارووتی بۆردومانی فه‌لوجه‌یان کردووه.
به‌رمیلی باروتی که له‌شه‌ڕی سوریا هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د دژی ئۆپۆزسیۆن به‌کاری ده‌هێنن، له ئاسمانێکی زۆر به‌رزه‌وه فرۆکه‌که به‌رمیله‌که فڕێده‌داته خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به دیقه‌ت ئامانجه‌که دیاریبکات. به‌رمیله‌که‌ش پڕه له باروت‌و زۆر به‌توندی ده‌ته‌قێته‌وه‌و شوێنه‌که‌ش کاول ده‌کات و ئاگر تێبه‌رده‌دات.
پسپۆرانی سه‌ربازی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که قوربانییه‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره چه‌که زیاتر خه‌ڵکی مه‌ده‌نییه، چونکه هیچ دیقه‌تێک نییه له دیاریکردنی ئامانجکهدا.