سپی میدیا بریارە نوێكان بۆ پێدانی بەنزین بڵاودەكاتەوە

چەند بڕیارێكی نوێ لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری سامانە سروشتیەكان و سەرۆكی لیژنەی وزه و سامانە سرووشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەركرا.

ئەمرۆ چوارشەممە 2014/7/9 كۆبونەوەیەك لە نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان و دكتۆر شێركۆ جەودەت، سەرۆكی لیژنەی وزه و سامانە سرووشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەچوو بۆ تاوتوێكردن و چارەسەركردنی قەیرانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان .

لە كۆبونەوەكەشدا ئەم بریارانە دەرچوو:

1 - بەنزین بە خاوەن تەكسی و خاوەن پاسەكان دەدرێت لە رێگای كۆبۆن و بە نرخی 500 دینارو لە هەفتەیەكدا دووجار دەتوانن تانكی ئۆتۆمبێلەكانیان پر بكەن .

2 - بۆ دەرهێنانی كۆبۆنی بەنزین تەنیا ساڵیانەی ئۆتۆمبێل (سەنەوی) و كارتی زانیاری بەكاردەهێندرێت .

3 - ئۆتۆمبێلی ژمارە تایبەت بە نرخی 800 دینارو لە هەفتەیەكدا یەك جار دەتوانن تانكی ئۆتۆمبێلەكانیان پر بكەن .

4 - ژمارە فەحس و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە كارتی زانیاری و ساڵایانەی ئۆتۆمبێل (سەنەوی) كۆبۆن دەردەكەن و بە نرخی 800 دینارو هەفتەی یەك جار ری دەكەن



PM:04:08:09/07/2014