ڕونکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم لەبارەی کشانەوەی وەزیرە کوردەکان لە بەغدا

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، مەسعود بارزانی سەرۆکی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی ھەرێم بڕیاریدابێت وەزیرە کوردەکان نەگەڕێنەوە بەغداو بەشداری ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نەکەن.

دوای ئەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە، گوایە سەرۆکایەتیی ھەرێم بڕیاریاندابێت وەزیرە کوردەکان نەگەڕێنەوە بەغداو بەشداریی ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەکەن، سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتی ھەرێم ڕەتیدەکاتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، ھیچ بەرپرسێکی پارتی وەھا بڕیارێکی نەداوە، سەرچاوەیەک وتویەتی:"لێدوانە بێبنەماکانی (مالیکی) کە دەیەوێت شکستەکانی خۆی بەھێرشە ناڕەواکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بشارێتەوە، ڕەنگە وەڵامی سەرکردایەتیی کورد بەدوای خۆیدا بھێنێت، بەڵام ھێشتا بڕیارێک نەدراوە بۆ کشانەوەی وەزیرە کوردەکان لەبەغدا".

ھاوکات سەرچاوەیەکیش لەسەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە ئاشکرایکردووە، سەرۆکایەتیی ھەرێم ئاگاداری وەھا بڕیارێک نییە، گوایە لەسەر فەرمانی ئەو نەگەڕێنەوە بەغدا.





PM:09:23:09/07/2014