جەمیل بایەک کەسی یەکەمی پارتی رێکارانی کوردستان رایگەیاند" ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن سه‌رده‌می چه‌کداری ته‌واوبووه و پێویسته چه‌ک دانرێت، ده‌بێت هه‌زار جار بیربکه‌نه‌وه.
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی ئازادییە وڵات، جەمیل بایک دەڵێت" ئه‌وانه‌ی وا باوه‌ڕبکه‌ن گه‌ریلاکان چه‌ک داده‌نێن ئه‌وا خه‌ون ده‌بینن".
ئەو دەڵێت" له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا مه‌رجه‌کان بۆ کورد زۆر قورس بوون، ئه‌گه‌ر له‌ژێر ئه‌م مه‌رجه قورسانه‌دا هێزی به‌رگریکردن پشانبدرێت ئه‌وا ده‌توانین به‌رگه‌بگرین و له‌م دۆخه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین".
ده‌شڵێت" هێشتا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌بووه‌ته ناوچه‌یه‌ک که سیاسه‌تێکی دیموکراتیک تێیدا سه‌روه‌ربێت ، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ ئازادی و دیموکراسی پێویستمان به تێکۆشانی زیاتره ".
پاشان هێرشده‌کاته سه‌ر تورکیا و ده‌ڵێت " تورکیا ته‌نها له‌ناوخۆدا سیاسه‌تێکی نادیموکراتیک په‌یڕه‌و ناکات به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ش پشتیوانی ده‌وڵه‌ته سته‌مکاره‌کان و چه‌ته‌کان ده‌دات ".
ئەم قسانەی جەمیل بایک لەکاتێکدایە کە لەپەرلەمانی تورکیا قسە لەسەر بەیاسایی پرۆسی ئاشتی و دانانی چەکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکرێت.