مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه عه‌لی سیستانی ئه‌مرۆ هه‌ینی 11 ی ته‌موز رایگه‌یاند" سه‌رکرده سیاسییه‌کان که به‌توندین دابه‌شبوون، ریزه‌کانیان یه‌کبخه‌ن و دووربکه‌ونه‌وه له وتاری توندڕه‌وانه".
ئاژانسی رۆیته‌ر بڵاویکرده‌وه که ئه‌مرۆ سیستانی ئه‌و داوایه‌ی له سه‌رکرده عێراقییه‌کان کردووه.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت" سه‌رۆک وه‌زریرانی کاربه‌ڕێکه‌ری شیعی عێراق نوری و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا جه‌نگێکی میدیایان به‌رپاکرد، بارزانی داوای کرد مالکی بۆ جارێی سێهه‌م نه‌کرێت به سه‌رۆک وه‌زیران، نوری مالکیش وتی" هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم بۆته مۆڵگه‌ی تیرۆریستان که ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی عێراقیان کۆنترۆڵ کردووه".