ئەو شۆفێرە دەستگیرکرا کە ژمارەیەک خوێندکاری خۆپیشاندەری کرد بە ژێرەوە( وێنەکەی ببینە)


پۆلیسی سۆران رایگەیاند ئەو شۆفێرەی دەستگیرکردووە کە خۆی کردبوو بەناو ژمارەیەک خوێندکاری خۆپیشاندەردا و دوو خوێندکاری بریندار کردبوو، دواتر هەڵهاتبوو.

بەمەبەستی دەرماڵەی خوێندن دوێنی چوار شەممە لە سۆران ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی سۆران گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم زانکۆی سۆران سازکرد، بەڵام شۆفێرێک بە ناوەڕاستی خۆپیشاندەرانەوە دەڕوات و خۆی دەکێشێت بە خوێندکارێکدا و ھەڵھات.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی سۆران وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند" ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەرداگرتووە و شۆفێرەکەشی دەستگیرکراوە".

ماوەی پێنج رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان پارێزگا و شارۆچەکەکانی کوردستان بەردەوامن لە خۆپیشاندان لە پێناو دەستەبەرکردنی دەرماڵەکانیدا کە لەساڵی ٢٠١٤ دا نەدراوە. 



PM:02:14:25/11/2021