"پارتی تاک لایەنە بیرە نەوتەکانی کەرکوکی کۆنترٶل کردووە شەریکەکەی ئاگای لێ نیە"

لەکاتیکدا پارتی و یەکێتی و گٶڕان هەر لەسەرۆکایەتی هەرێمەوە تا سەرۆکایەتی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆو سامانە سروشتیەکان هاوبەشن و حکومەتی ئیتلافیدا، بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادارو بەرپرس لەیەکێتیەوە " بڕیاری کۆنترۆڵکردنی بیرە نەوتییەکانی بای حەسەن و کەرکوک و هەموو ئەوانەی تری ناوچەی سەرگەڕان، تاک رەوانەبووەو یەکێتی ئاگای لێ نییە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرەتای دەستپێکردنی کۆنترۆڵکردنی ئەو بیرانە، گەورەترین پۆستی حکومەتی هەرێمیش لەیەکێتی ئاگای لێنەبووە.
بەپێی ئەو زانیاریانە پارتی ئەو هێزەی بەکاری هێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو بیرە نەوتانە لەو لیوایەی پۆلیس بووە کە سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە ( وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوو لیوای تایبەتی بۆ ئەم کارانە هەیە، یەکێکیان پارتییە، ئەوی تریان یەکێتییە، پارتی لەو کارەدا تەنها لیواکەی خۆی ناردووە).
بەپێی زانیارییەکان سپی، لەدوا نیوەرۆێ دوێنیوە یەکێتیش پاش پارتی کۆنترۆڵی بیرە نەوتییەکانی ناوچەی کەیوانی بە ئاگاداری پارێزگای کەرکوک، د. نەجمەدین کەریم کرددوە، ئەویش لەرێگای لیواکەی خۆیان لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان و ئەو پۆلیسانەی کەرکوک کە پاسەوانی بیرە نەوتییەکانن.
ئەو سەرچاوەیەی سپی باسی لەوە کرد کە پارتی دوێنێ لە کۆنترٶڵکردنی بیرە نەوتەکانی سەرگەران ناوچەی دبس و مەخمور هەتا ئاگاداری پارێزگاری شارەکەش د. نەجمەدین کەریمیان نەکردۆتەوە کەپارێزگارێکی هەڵبژێردراوە.
سپی زانیویەتی کە شەوی رابردوو پارتی هێزێکی زۆری ناردۆتە ناوچەی سەرگەران کە ‌‌هێزی بەرگری ئاسمانیشی لەگەڵدایە، هاوکات ویستویانە پەلبکێشن بۆ ئەو بیرانەی کە لەژێر دەستی هێزەکانی یەکێتی و ئەو لیوایەی سامانە سروشتیەکانی سەر بەیەکێتیدایە، بەڵام یەکێتی ئاگاداریان کردوونەتەوە کە قبوڵێ ناکەن بچن بۆ ئەو ناوچانە.
هەر دوێەی مێدیایکانی یەکێتی ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ئەو ‌یزە لەهەوڵێرەوە هاتووەو ئەوان بێ ئاگان لێی.



AM:10:41:12/07/2014