سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که نێچێرڤان بارزانی بڕیاری داوه ئه‌و لیوا پۆلیسه‌ی که سه‌ر به پارتییه له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان رۆژی 11 ی ته‌موز بنێرێت بۆ کۆنترۆڵی بیره نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی میدیا باسی له‌وه کرد که له‌و بڕیاره‌دا " نه سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی و نه وه‌زیری ناوخۆ که‌ریم شنگالی ئاگاداری بڕیاره‌که‌و جوڵاندنی هێزه‌که نه‌بووه".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتتیه‌کان دوو لیوا پۆلیسیان هه‌یه، یه‌کێکیان سه‌ر به پارتییه، یه‌کێکی تریان سه‌ر به یه‌کێتیه، نێچرڤان بارزانی له کۆنترۆڵکردنی بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک لیوا پارتییه‌که‌ی به‌بێ ئاگاداری لیوا یه‌کیتییه‌که به‌کارهێناوه.
نێچیرڤان بارزانی له 1ی حوزه‌یرانی 2014 کاتێک که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان له‌سه‌ر پرسی نه‌وت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراویان سازکرد باسی له پرسی بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوکی کردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که "ناڕه‌زایی یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که باس نه‌کراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که بۆ ئه‌وان ئاگادار ناکرێنه‌وه له جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که".