پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق کاوە محەمەد بە سپی میدیای راگەیاند" پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی کوردە دەدرێت بە گٶڕان".
کاوە محەمەد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا رایگەیاند" ئێمە لەو بارەیەوە قسەمان لەگەڵ هەریەک لە پارتی و یەکێتی و هەردوو لایەنی ئیسلامی کردووەو وەک پرەنسیپ رەزامەندی خۆیان پێشانداوە کە ئەو پۆستە بدرێت بەگۆڕان وەک ئیسحقاقی هەڵبژاردنی ٣٠ نیسان کە گۆڕان سێهەم هێز بوو".
سەبارەت بەوەی کە لەناو پەرلەمانتارانی گۆڕاندا کێ ئەو پۆستە وەردەگرێت، کاوە محەمەد وتی" ئێمە لەنێو پەرلەمانتارانی گۆڕان ئەو پرسەمان یەکلاییکردۆتەوەو ئەو هاوڕێیەمان دەستنیشان کردووە بۆ ئەو پۆستە، ئەوەی ماوەتەوە ناوەکەیەتی کە لەدانیشتنی پەرلەماندا ناوەکەی بەرەسمی ئاشکرا دەکەین ".
لهلایهکی ترهوه پهرلهمانتاری گۆڕان دهرباز محهمهد به میدیاکانی گۆڕانی راگهیاند کهپهرلهمانتارانی گۆڕان لهناو خۆیاندا (ئارامی شێخ محهمهد) کاندید کردووه بۆ ئهو پۆسته.
بەیانی سێ شەممە ١٥ی تەموز دانیشتنێکی تری پەرلەمانی عێراق سازدەکرێت بەمەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە سەرۆکەکەی لە سونە دەبێت و جێگری یەکەم لە شیعەو جێگری دووەم کورد دەبێت.