بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که له‌ساڵی 2012 بڕیاریداوه ده‌سته‌یه‌کی نوێ له‌نێو گۆڕان به‌ناوی جڤاتی گشتیه‌وه دابمه‌زرێنێت، چه‌ند رۆژێکه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی دامه‌زراندووه‌و سه‌رۆکێک و دوو جێگری بۆ داناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گؤڕان به سپی میدیای راگه‌یاند که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رقاڵێ ته‌واوکردنی دامه‌زراندنی چڤاتی گشتییه که ده‌سته‌یه‌کی راوێژکارییه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه د. ره‌وف عوسمان کراوه به رێکخه‌ری ئه‌و جڤاته‌و هه‌ریه‌ک له مام رۆسته‌م و ساڵح ژاژه‌ڵه‌یی کروان به جێگری رێکخه‌ری چڤاته‌که.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه دارێژراوه، ئه‌م چڤاته رۆڵی راوێژکردن ده‌بینێت و له‌پرسه جیاجیاکاندا پرس و رایا‌ن پێده‌کرێت.
جڤاته‌که که له‌ساڵێ 2012 وه پلانی بۆ دانراوه پێکدێت له خه‌ڵکانێکی پسپۆری بواره جیایاکان له‌وانه ( وه‌زیره کۆنه‌کان، به‌رپرسه پێشووه‌کانی نێو حیزبه‌کان که ئیستا له نێو گۆڕاندان، به‌رپرسانی پێشووی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ناوخۆ پسپۆرانی بواره جیاجیا زانستی وکۆمه‌لآیتیه‌کان).
له‌نێو گۆڕاندا دوو را به‌دیده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌م جڤاته گشتییه، رایه‌کیان پێیوایه ده‌سته‌یه‌کی باشه‌و هه‌موو حیزبێکی مۆدێرن پێویستی به جۆره ده‌زگایه‌کی راوێژکاری له‌و چه‌شنه هه‌یه، رایه‌کی تریش پێیوایه که ئه‌مه ده‌سته‌یه‌کی کارتۆنییه و دروستکردنی ته‌نها بۆ رازیکردنی هه‌ندێک که‌وادیری گؤرانه که شوێنیان نییه‌و بایه‌خیان پێ‌نادرێت. ( بۆچوونی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی یه).