میكانیزمی دیكە بە گونجاو دەزانن
كەمپینی کەمکردنەوەی سزای تیژڕۆیی ڕاگەیەندرا

ژمارەیەك رۆژنامەنووس، چالاكوانی مەدەنی، رۆشنبیران و چین و توێژە جیاجیاكان، بڕی سزای تیژڕۆییان لە هەرێمی كوردستاندا پێ زۆرە و داوای چاوخشاندنەوە بە ڕێنمایی خێرایی لێخوڕیندا دەكەن. دەشڵێن: "پێویستە پۆلیسی هاتوچۆ میكانیزمی دیكە بۆ سزادانی سەرپێچیكاران بگرێتە بەر".

 كۆمەڵێك رۆژنامەنووس، چالاكوانی مەدەنی، كەسایەتی، رۆشنبیران و تێكڕای چین و توێژەكان، كەمپینێكیان بۆ چاوخشاندنەوە بە رێنمایی سزادانی سەرپێچییەكانی هاتوچۆ ڕاگەیاند و هۆشداری دەدەنە لایەنە پەیوەندارەكانیش كە پێبژاردنی سەرپێچییەكان لەگەڵ ئاستی (داهاتی تاكەكەس)دا ناگونجێت.

رۆژنامەنووس (هێمن ڕانیەیی) كە یەكێك لە رێكخەرانی كەمپینەكەیە ڕایگەیاند، بە هۆی زۆریی بڕی سزای تیژڕۆیی لە هەرێمی كوردستاندا، بەشێك لە رۆژنامەنووس و چالاكوان و چینوتوێژە جیاكان بە پێویستیان زانیوە كەمپینێك ڕابگەیەنن و داوای چاوخشاندنەوە بە رێنماییەكاندا بكەن.

(ڕانیەیی) دەڵێت، هەموومان رێز لە یاساكانی هاتوچۆ دەگرین و پابەندی بڕگە و ماددە یاساییەكانین، بەڵام بڕی پێبژاردنی خێرایی لێخوڕین زۆرە و پێمان وایە ئەمە چارەسەر نییە، لە كاتێكدا كە بڕەكە لەگەڵ ئاستی داهاتی تاكەكەسدا ناگونێت، داوا دەكەین رێوشوێن و میكانیزمی دیكە بۆ سزادانی سەرپێچیكاران بگیرێتە بەر.

گوتیشی: "لەبری سزادان بە پارە، دەشێ پۆلیسی هاتوچۆ دوای دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەكان، مۆڵەتی شوفێری بۆ ماوەیەكی دیاریكراو لە سەرپێچیكاران بستێنێتەوە و لەگەڵ دووبارەبوونەوەشدا ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكەی بۆ وادەیەك لای پۆلیس زەوت بكرێت.
بە گوتەی ئەو رێكخەرەی كەمپینی پێداچوونەوە بە بڕی سزای تیژڕۆییدا، هەندێك رێكار لە سزادان بە پارە كاریگەرترن، چونكە هەندێك كەس كە باری داراییان باشە، زۆر جار بە ئەنقەست لە كامێرای چاودێری دەدەن و گوێ بە رێنماییەكان نادەن، بۆیە دەكرێ پۆلیسی هاتوچۆ میكانیزمی دیكە بدۆزێتەوە.

لە خوارەوە ناوی بەشێك لەوانەی پشتگیریی كەمپەكە دەكەن، ڕاگەیەندراوە:
چیا بیتوێنی  ـ چالاكوان
هیوا بەرزنجی ـ رۆژنامەنوس
دڵدار عەبدوڵڵا ـ رۆژنامەنوس
ئومێد پشدەری ـ رۆژنامەنوس
قاید میرۆ ـ رۆژنامەنوس
خەلیل بلەیی ـ رۆژنامەنوس
شیڤان شێرزاد ـ رۆژنامەنوس
ئالان زەندی ـ رۆژنامەنوس
كارزان هەورامی ـ رۆژنامەنوس
هێمن رانیەیی ـ رۆژنامەنوس
دیار ساڵح ـ چالاكوان
هێمن هەینی ـ شاعیر
هەندرێن مەزن ـ راگەیاندنكار
قارەمان جەوهەر ـ رۆژنامەنوس
سەعید محمد گۆران ـ رۆژنامەنوس
شێرزاد قادر كەلهوڕ ـ راگەیاندنكار
هێمن فەرید ـ چالاكوان
عەلی عەباس ـ چالاكوان
بەرهەم حەسەن مستەفا ـ چالاكوان
بوخاری جەمیل ـ رۆژنامەنوس
رابەر مەحمود عەباس ـ رۆژنامەنوس
دڵدار شێخ بزێنی ـ چالاكوان
ئاراس رەواندزی ـ رۆژنامەنوس
كەریم سمكۆ ـ رۆژنامەنوس
شلێر لیمۆ ـ چالاكوان
دیمەن رەشید ـ فەرمانبەر
كاروان عەزیز ـ فەرمانبەر
عیماد رەفعەت ـ رۆژنامەنوس
بەدرخان حەسەن ـ رۆژنامەنوس
شەنكار عەبدوڵڵا ـ رۆژنامەنوس
ئارام سەردار بۆرە ـ رۆژنامەنوس
لاوەند هەریری ـ رۆژنامەنوس
محمد شكاك ـ چالاكوان
هێرش سەردار جاف ـ مافپەروەر
گۆران عەوێنەیی ـ چالاكوان
عیسا بۆتانی ـ رۆژنامەنوس
ئارام نوری ـ رۆژنامەنوس
جووتیار حەمەدەمین ـ چالاكوان
رێبین شوانی ـ رۆژنامەنوس
رێناس عومەر بیتوێنی ـ رۆژنامەنوس
محمد فەریق ـ رۆژنامەنوس
كامەران ئەحمەد ـ رۆژنامەنوس
ئاسۆ مامزادە ـ چالاكوان
گۆڤان موحسین ـ فەرمانبەر
شیبا كەرەم ـ چالاكوان
ئومێد قەرەنی ـ هونەرمەند
دلێر ساڵح ـ كاسب
شاڕێگا خالید ـ فەرمانبەر
تارا محمد ـ رۆژنامەنوس
ئیسماعیل خالید ـ رۆژنامەنوس

ئا: ئومێد پشدەری



AM:09:25:22/07/2014