دواکەوتنی مووچە، مامۆستایانی لەجەژندا هێنایە سەر شەقام

دواکەوتنی مووچەی مانگانەی مامۆستایانی کوردستان، لەجەژندا مامۆستایانی هێنایە سەر شەقام و ئەمڕۆ مامۆستایان بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی سپی دوای سەردانی پەرلەمان، مامۆستایانی خۆپیشاندەر چوونە بەردەم وەزارەتی پەروەردە. 
حکومەتی هەرێم لەکاتی دوامی فەرمیدا زۆر بەزەحمەت دەتوانێت مووچەی مانگانەی مامۆستایان دوابخات، بەڵام لەکاتی پشوودا زۆربەی کات مووچەی مامۆستایان دوادەخرێت، لەبەرئەوەی مامۆستایان لەپۆلەکانی خوێندندا نین و ناتوانن ببنە گوشار بەسەر حکومەتەوە. 



AM:10:55:28/07/2014