ده‌وڵه‌تی یاسا که نوری مالکی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات، داوا ده‌کات به‌هه‌مان میکانزمی هاوپه‌یمانی کوردستان سه‌رۆک وه‌زیران دیاری بکه‌ن.
مه‌حه‌مه‌د سه‌هیود په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت" ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌ک پاڵێوراوی هه‌یه‌و داوا ده‌کات هاوشێوه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی کاندید بۆ سه‌رۆک وه‌زیران دیاریبکه‌ن.( به‌و میکانیزمه‌ی کورد دایهێناوه به ئاسانی نوری مالکی ده‌بێته‌وه سه‌رۆک وه‌زیران).
ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پاڵێوراوی ئه‌وان بۆ ئه‌و پۆسته نوری مالکیه‌و، باس له‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر پاڵێوراوێکی تر هه‌بێت ده‌توانێت خۆی هه‌ڵبژێرێت.
میکانیزمی لیسته کوردستانییه‌کان که سه‌رۆک کۆماری پێهه‌ڵبژێردرا پاڵێوراوه‌کان به‌هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ له‌هۆڵێکدا هه‌ڵبژێردران.