زیاتر 100 هەزار مەسیحی لەدەشتی موسڵ ئاوارەبوون
مەسیحیەکانی عێراق
قەشەی شاری بابل رایگەیاند بەدوای پێشڕەوییەكانی داعش تا ئێستا زیاتر لە 100 هەزار مەسیحی ناچار بوون ماڵو حاڵی خۆیان لە دەشتی موسڵ بەجێبێڵن.
"لوئیس ساكۆ" قەشەی بابل بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند بەهۆی هێرشی چەكدارەكانی داعش زیاتر لە 100 مەسیحی لە دشتی موسڵ ناچار بوون ماڵو حاڵیان بەجێبهێڵنو روو لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.
ساكۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئاوارە مەسیحییەكان بەپێ بەرەو دهۆكو هەولێرو سلێمانیە بەڕێكەوتوونو بەبێ ئاوو نان مەترسی مەرگیان لەسەرە.
پێشتریش رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 200 هەزار كەس ئاوارە بوون.
PM:02:54:07/08/2014