سه‌رۆک وه‌زیرانی کار به‌رێکه‌ر نوری مالکی له وتارێکی نائاساییدا که کاتژمێر 12:5 ی ئه‌مشه‌و پێشکه‌شی ماناکه‌ی ته‌نها ده‌ستبه ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌گرێت و چۆڵی ناکات و ها‌وکات سه‌رۆکی عێراق، به پێشێلکاری ده‌ستور ناوزه‌د ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له وتارێکی نا ئاسایی‌دا له‌دوا ساته‌کان که پێویسته سه‌رۆک کۆمار که‌سێک له‌گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی راسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت وتارێک ده‌خوێنێته‌وه‌و هێرش ده‌کات سه‌ر سه‌رۆک کۆماری عێراق د. فواد مه‌عسوم به دووجار پێشیلکاری ده‌ستوری ناوزه‌د ده‌کات. جارێک که واده‌ی یاسایی تێپه‌راندووه، جارێکی تر که ده‌وڵه‌تی یاسا راناسپێرێت وه‌ک گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.( واته خۆی).
مالکی وتی "ئاگادارم کردنه‌وه پۆستی سه‌رۆکی کۆمار‌و سه‌رۆکی وه‌زیرانیان بۆ خۆیان رفاند"
سکالآ به‌رزده‌کاته‌وه له داداگای فیدراڵی دژی سه‌رۆک که پێشێلی ده‌ستوری کردووه.
داوا له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کات که سه‌رۆکی عێراق بانگهێشت بکه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه.
چاودێران ئه‌و وته‌یه‌ی مالکی به کوده‌تا و وه‌لانانی ده‌ستور ناوزه‌د ده‌که‌ن.