سوپای ئێران هێرش ده‌کاته سه‌ر یه‌کینه‌کان رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (پژاک)و له‌ئه‌نجامدا 4 گه‌ریلا ده‌بنه قوربانی.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که دانه‌یه‌کی نێڕدراوه بۆ سپی میدیا کۆمیته‌ی شه‌هیدانی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی و ئازادی کورستان(KODAR) رایگه‌یاند" رۆژی 15 ی ته‌مموزی مانگی رابردوو هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران له هه‌رێمه‌کانی دالاهوو و جوانرۆ هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر گه‌ریلاکان له دالاهوو و جوانرۆ به‌م هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕێکی سه‌خت رویداوه. له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا گه‌ریلاکانمان له ئاستێکی بڵندا به‌رخۆدان ده‌که‌ن و له ئه‌نجامدا (4) هه‌ڤاڵمان شه‌هید ده‌بن و به‌شداری کاروانی ئازادی ده‌بن و چاره‌نووسی هه‌ڤاڵێکیشمان نادیاره'' .
له‌به‌ییانامه‌که‌دا ناو و نیشانی قوربانییه‌کان هاتووه ''توانا زمزیران، ده‌نگتاف تۆڵهه‌ڵدان، سینان سه‌رحه‌د و مه‌روان رۆژهه‌ڵات''.