بەهۆی "هاوكاری نەكردنی ئاوارە مەسیحییەكان" وەزیرێک دەستی لەکارکێشایەوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت‌و دەڵێت حكومەت بە پێی پێویست هاوكاری ئاوارە مەسیحییەكانی نەكردوە.

جۆنسن سیاوەیش، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی مەسیحییەکان بە ماڵپەڕی سبەی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کردوە و چاوەڕوانی پەسەندکردنی داواکەمم.

وتیشی: بەهۆی خراپی دۆخی ئاوارە مەسیحییەکانی هەرێمەوە ئەو بڕیاردەم داوە، چونکە بەگوێرەی پێویست هاوکاری ئاوارە مەسیحییەکان نەکراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنی ئەو رێژە زۆرەی ئاوارە بۆ هەرێم لە توانای حکومەتدا نیە و دەبێت نەتەوەیەکگرتوەکان هاوکارییان پێشکەش بکات.



PM:02:44:14/08/2014