بەپەلە: پێشمەرگەو هێزی ئاڵتونی بەغدا لە بەنداوی موسڵ‌و تلکێف پێشڕەوی دەکەن

لە کاتژمێر ١٠ ی شەوی رابردوەوە فرۆکەکانی ئەمەریکا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لەموسڵ، پێشمەرگەو هێزی ئاڵتونی بەغدا لە سنوری تلکێف و لەنزیک بەنداوی موسڵ لە پێشرەویدان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگە لەنزیک تلکێف بەسپی میدیای راگەیاند کە لەشەوی ١٦ ی ئابەوە فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بەردوامن لە بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لەو دەڤەرەو تا ئێستا بە ئاسمانی شەڕەکەدا دەسووڕێنەوەو ناو بەناو بنکەکانی داعش بۆردومان دەکەن.
سەبارەت بە هێرشی زەمینی سەرچاوەکەی سپی وتی " بەرەبەیانی ئەمرٶ هیزەکانی پێشمەرگە و هێزێکی ئاڵتونی حکومەتی بەغدا دەستیان کردووە بە هێرشکردن لە قۆڵی بەنداوی موسڵ و ناوچەی تلکێف".
سەرچاوەکەی سپی وتی" پێشمەرگە بەیانی ئەمرۆ توانی گووندی تلسکۆف نزیک تلکێف کۆنترٶڵ بکات و ئێستا نزیکی تلکێف بوونەتەوە".
ئەو سەرچاوەیە وتی هەروەها "دووریانی بەندوای موسڵیش لەلایەن پێشمەرگەو ئەو ‌هێزەوە کۆنتۆڵکراوە".   
بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو هێزەی عێراق زیاتر کارەکەی هەڵگرتنەوەی مین و ئەو تەقەمەنیانەیە کە داعش دوای جێهێشتن و چۆڵکردنی شوێنەکان دەیچێنێت.
سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە سەرکردایەتی ئەو میحوەرە بەشداری بە هێزەکانی هاوبەشی حکومەت و هێزی یەکێتی لەو ناوچەیە نەکردووەو هێرشەکان هێزی ٨٠ ی پارتی و هیزی ئاڵتوونی بەغدا ئەنجامی دەدات. 



ئه‌م بابه‌ته ‌2419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:26:17/08/2014