دوای سەرکەوتنی لەململانێی پۆستی سەرۆک کۆماردا، هێرۆ ئیبراهیم داوای بەستن کۆنگرە دەکات

دوای ئەوەی کاندیدی هێرۆ ئیبراهیم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەسەر بەرهەم ساڵح دا، ئێستا داوای بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەکات.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی هاوڵاتی کە لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاوکراوەتەوەو پشت بە نامەیەکی هێرۆ ئیبراهیم دەبەستێت کە ٢ ی ئاب ناردوویەتی بۆ بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەی، داوا دەکات مانگی ١٠ یەکێتی کۆنگرەی خۆی ببەستێت.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە ناردنی ئەم نامەیە پاش ئەو سەرکەوتنە دێت کە هێرۆ ئیبراهیم لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دا لە رێگای کاندیدەکەیەوە د. فواد مەعسوم توانی سەرکەوتن بەسەر پاڵێوراوی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی د. بەرهەم ساڵح دا بهێنێت بەهەماهەنگی کردن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەم داوایەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئایندەی سیاسی و ئەمنی کوردستان هیچ رۆشن نییەو وا چەندین جارە یەکێتی هەڵبژاردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەبیانووی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی کوردستانەوە دوادەخات.
ئەو سەرچێ‌وەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێناچیت ئەو کۆنگرەیەی یەکێتی سەرکەوتوو بێت" چونکە بۆ سەرخستن باڵێکە لەسەر کەنارگیری باڵێکی تر". 



\
 


 



PM:12:26:18/08/2014