مالکی لەبەردەم دوا تاقیکردنەوەی ناردنی مووچەی هەرێمدایە

پێشنیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەموز و ئابی هەرێمی کوردستان دەخرێتەوە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بۆ دواجار سەرۆکی وەزیرانی کار بەڕێکەر نوری مالکی دوا بڕیار لەو بارەیەوە دەدات.  
 نوێنه‌ری  وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، ئیبتیسام عومه‌ر له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی (باس) رایگه‌یاندووە'، ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر بۆیه‌  رۆژی 17ی ئاب ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق  نوسراوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی كردوه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
ئەگەر ئەم هەنگاوە سەربگرێت و مالکی لەسەری بڕیار بدات، ئەوا مووچەی مانگی تەموز و ئابی مووچەخۆرانی کوردستان رەوانەی هەرێم دەکرێت.
مانگانه‌  مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌  850 ملیار دینار هه‌یه‌.
حكومه‌تی عیراقی له‌ ساڵی 2014 ته‌نها مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌م و نیوه‌ی مووچه‌ی مانگی شوبات كه‌ 548 ملیار دیناربوو بۆ هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ كردوه‌، تا ئێستا مووچه‌ی شه‌ش مانگی ره‌وانه‌ نه‌كردوه‌.
ماوەی ساڵێکە مالکی بودجەو مووچەی هەرێمی بڕیووە، ئەمە دوا دەرفەتە بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵوێستەی پێش جێهێشتنی کورسیەکەی.


AM:10:47:19/08/2014