گەڵای زەیتون ئەم سودانەی هەیە

گەڵای زەیتون یەكێكە لەو گەڵایانەی كە لە هەر چوار وەرزەكەی ساڵدا بە سەوزی دەمێنێتەوە و، پسپۆڕانی بواری تەندروستیش ئاماژە بە چەندین سودی ئەم گەڵایە دەكەن بۆ لەشی مرۆڤ.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی گەڵای زەیتون دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن و ڕێژەی شەكرە، هەروەها هەڵاوسانی شادەمارەكانی دڵیش چارەسەر دەكات.
ئەو كەسانەی بە دەست نەخۆشیەكانی فشاری خوێن و شەكرە و دڵەوە دەناڵێنن واباشترە ڕۆژانە 30 گرام لە گەڵای زەیتون لە ئاودا بۆ ماوەی 20 خولەك بكوڵێنن و ڕۆژانە سێ كوپ لە ئاوەكەی بخۆنەوە , چونكە سودی زۆری بۆیان دەبێت.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكەن كە گەڵای زەیتون كۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەكات، لەش پاك دەكاتەوە لە چەندین میكرۆب و ڤایرۆسی زیان بەخش، هەروەها دژی چەندین خانەی شێرپەنجەیە بە تایبەت خانەكانی شێرپەنجەی پێست، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی بەهێز كردنی ئێسكەكان و كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان.



PM:01:22:20/08/2014