سودانی ژمارەیەك بڕیار لە بەرژەوەندی كوردستان دەردەكات


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان دەكرد كە یەكێكیان ناردنی نەوتی سپییە.

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع، سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر داوای فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، بەفەرمی ئیمزای لەسەر پێنج بریاری گرنگ كرد لە نێویدا ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی  ١٥٠ ملیۆن لیترە.

نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەكردووە، هەر لەسەر داوای فراكسیۆنی نەوەی نوێ سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئیمزای لەسەر كردنەوەی هەردوو خاڵی سنوری كێلێ و سازان كرد، كە بكرێنە خاڵی سنوری فەرمی.

سەرۆكوەزیران لە بڕیارێكی دیكەیدا، بەنوسراوی فەرمی، داوایكرد كە بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی بخرێتە بواری جێبەخێكردنەوە.

هەروەها شیاع سودانی، ئیمزای لەسەر دروستكردنی بەنداوی دەڵگە كرد لە قەڵادزە.



PM:02:50:21/11/2022