داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ئاشكراكرا


وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە مانگی 10ی ئەمساڵدا زیاتر لە 104 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە كردووە و داهاتی ئەو نەوتەش زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بەپێی ئاماری كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق - سۆمۆ، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا گەیشتووەتە 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل نەوت؛ داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتە نۆ ملیار و 281 ملیۆن و 647 دۆلار."
 
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "تێكڕای نەوتی خاوی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی نێوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 102 ملیۆن و 70 هەزار و 427 بەرمیل، هاوكات هەناردەی نەوتی خاو لە كێڵگەكانی كەركووكەوە بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا گەیشتە دوو ملیۆن و 417 هەزار و 893 بەرمیل."
 
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "هەر بەرمیلێكی ئەو نەوتە بە (88،539) دۆلار فرۆشراوە."





PM:04:11:24/11/2022