ئەو وڵاتانەی یارمەتی سەربازیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەکەن
پاش ئەوەی ئەمەریكاو بەریتانیاو فەرەنسا ئامادەیی خۆیان بۆ گەیاندنی یارمەتی سەربازیی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان راگەیاند، هەریەك لە ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەنداو هەنگاریا رایانگەیاند چەكو چۆڵو یارمەتی سەربازیی بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرن.
هۆڵەندا رایگەیاند ژمارەیەك چەكی قورس دروستكراوی روسیا لەگەڵ دوو هەزار بەرگی گوللەنەبڕو ئامێری پوچەڵكردنەوەی بۆمب رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.
هاوكات هەنگاریا ئەندامی یەكێتی ئوروپایە رایگەیاند ژمارەیەك چەك بێ بەرامبەر رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی شینهوا، حكومەتی هەنگاریا بۆ پشتیوانی هەرێمی كوردستان لەشەڕ لەگەڵ داعش وەجبەیەكی چەكو تەقەمەنی كە چەندین ملیۆن فیشەكو هەزاران مینو چەكی نیوە قورس دەبێت رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.
PM:04:11:22/08/2014