ئێوارەی ئەمڕۆ
چوار شەممە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە سلێمانی و هەولێر بەراورد بە
بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخێکی بەرزی تۆمار کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە هەولێر و سلێمانی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٢٠٠
دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار و
٨٧٠ دینار بوو.
بەرامبەر ئەم
نرخە بەرزەی دۆلار ئەمڕۆ لە بەردەم بانکی ناوەندی عێراق لە بەغدا خۆپیشاندانی
گەورە لەلایەن خەڵکەوە بەڕێوەچوو کە تیایدا هێرشدەکرایە سەر سەرکردە عێراقییەکان و
حیزبەکانی پێکهێنەری ئەم کابینەیە.
ئەمڕۆ سێ رۆژە
سودانی سەرۆک وەزیر پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی بانکی بازرگانی عێراقی
گۆڕیوە بەو ئامانجەی نرخی دۆلار بگەڕێتەوە سەر ئاستی ئاسایی خۆی، بەڵام تا ئێستا
سوودێکی ئەوتۆی نەبووە.