كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی هەشت مانگ بۆ ئامادەكاری پێویستە بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و نزیكەی 25 ملیۆن دۆلاریش بودجە پێویستە.
هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر تۆماری بایۆمەتری و تەكنۆلۆجیا بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەكاربێت، سەرەڕای ئەوەی كە لە پەیڕەوی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا باس لە ماوەی شەش مانگ بۆ ئامادەكاری كراوە، رەنگە هەشت مانگ كاتیان پێویست بێت، هەروەها بودجەی 25 میۆن دۆلاریش.
سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان جەخت دەكەنەوە كە دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت.