فرۆکەکانی ئەمەریکا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی زومار

فرۆکەکانی ئەمەریکا بەیانی ئەمرۆ ٢٩ ی ئاب هێرشیان کردە سەر دوو بنکەی داعش لە ناوچەی زومار لەئەنجامدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و دوو بنەکەیان وێران کرا.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاژمێر ٩ فرۆکەکانی ئەمریکا بنکەیەکیان لە گوندی عەین زالە بەتوندی بۆردومان کردو لە ئەنجامدا چوار چەکداری داعش کوژران".
ئەو سەرچاوەیە وتی "فرۆکەکانی ئەمەریکا لەهەمان کاتدا بۆردومانی بازگەیەکی داعشیان لە گوندی (کرفر) کردو لەئەنجامدا ئۆتۆمبیلێکیان سووتاندو حەوت چەکداری داعشیش کوژران".



ئه‌م بابه‌ته ‌2030 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:10:29/08/2014