سەرۆکی پەرلەمان: ئەرکی چارەسەری بریندارەکانی ١٧ی شوباتی گرتە ئەستۆ

‌خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات سلێمانی
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەرکی بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات و ڕۆژانی دوایی گرتە ئەستۆی خۆیی، بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمانتارێکی ڕاسپاردووە تا لە نەخۆشخانەی فارووق لەشاری سلێمانی ڕێوشوێنی تایبەت بگرنە بەرو لە زووترین کاتدا بریندارەکان چارەسەری پزیشکی وەربگرن.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێکی کوردستان، دۆسییەی بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات و ڕۆژانی دواییان هێنایە پەرلەمانی کوردستان، داتریش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەری بریندارەکان دانیشت و پەیمانی ئەوەی پێدان چارەسەری پزیشکییان بگرێتە ئەستۆی خۆی، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا سەرجەم ڕێو شوێنەکان گیراونەتەبەر وچەند  پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان بەو کارە هەڵدەستن و بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فارووق لە شاری سلێمانی لەسەر ئەرکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چارەسەری پزیشکی وەربگرن.



PM:01:17:30/08/2014