وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لەناوچە جێناکۆکەکان پاشکەشە ناکەن، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ سەرۆکی رێکخراوی بەدر کە وتبووی بۆ پێشمەرگە نییە لەناوچە جیناکۆکان بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق بمێنێتەوە.
رۆژێک دوای رزگارکردنی ئامرلی لە چنگی چەکدارانی داعش، هادی ئەلعامری لێپرسراوی هێزەکانی بەدر کە هێزێكی شیعەیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەگەڵ نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند " بۆ هێزی پێشمەرگە نییە لە ناوچە جێناکۆکەکان بمێنتەوە بەبێ هەماهەنگی کردن لەگەڵ سووپای عێراقدا"، ئەمرۆش سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە وەڵامی ئەو لێدوانەدا بە ماڵپەڕی knnc راگەیاند " پێشمه‌رگه له ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پاشه‌كشه ناكات، پاشه‌كشه‌كردنی پێشمه‌رگه ته‌نیا به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت".
سه‌فین دزه‌یی هه‌روه‌ها وتی: "هیچ بڕیارێك نییه بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه سوپای عێراق نه‌یتوانی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بپارێزێت بۆیه هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی چووه ئه‌و ناوچانه.