"مالکی قبووڵی کرد ببێتە جێگری سەرۆک کۆمار"

پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی یاسای عەلی مالکی رایگەیاند" پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا (نوری مالکی) مان هەڵبژارد بۆ پۆستی جێگری سەرۆ کۆمار و ئەویش لای خۆیەوە پەسەندی کرد".

عەلی مالکی بە ماڵپەڕی کنوز میدیای راگەیاند کە لە نێو دەوڵەتی یاسادا گفتوگۆیان لەسەر ئەو وەزارەتانەش کردووە کە بەر دەوڵەتی یاسا دەکەون، بەڵام ئامادەن دەستبەرداری چەند وەزارەتێک ببن لە پێناو ئەو پۆستەدا بۆ نوری مالکی.

ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دەنگوباسانە راستن کە باسیان لەوە دەکرد کە مالکی دەبێتە جێگری سەرۆک کۆمار.



AM:09:58:05/09/2014