وه‌زیری‌ دارایی: ‌هیچ نوسراوێکی فەرمی لە بەغداوە بۆ ناردنی موچە نەگەیشتووە

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: تائێستا هیچ نوسراوێکی فەرمییان بە دەست نەگەیشتوە کە بەغدا بڕیاری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەرکردبێت.

رێباز محەمەد حەملان، وه‌زیری‌ دارایی‌ به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ لەهەوڵی بەردەوام و جدیداین بۆ دابینکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم و هەر بڕە پارەیەکیش بێتە خەزێنەی دەوڵەت بۆ موچەی فەرمانبەران دابەشی دەکەین.

سەبارەت بە کاتی پێدانی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیکەی وەزارەتەکان، وەزیری دارایی وتی "تائێستا هیچ وادەیەک دەستنیشانەکراوە بۆ دابەشکردنی موچەی مامۆستایان و هەرکاتێکیش ئامادە بێت، لەسەر سایتی فەرمی وەزارەتی دارایی کاتی پێدانی موچەکە بڵاودەکەینەوە".

یەکێک لە مەرجەکانی سەرکردایەتی کورد بۆ حکومەتی نوێی عێراق، دەستنیشانکردنی لیژنەیەک بو بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رێکارەکانی گەڕاندنەوەی بودجەی بڕاوی هەرێم لەماوەی هەفتەیەکدا لەدوای دەستبەکاربونی حکومەتی نوێ و سەرفکردنەوەی بودجەی هەرێم لە مانگی (1 تاکو 8)ی ئەمساڵ، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی ناوەند هیچ بڕیارێکی فەرمی دەرنەکردوە.



PM:01:00:11/09/2014