حەمکۆ لەسەر برینداربونی ژنەکەی ڕونکردنەوە دەدات

ئەكتەری كۆمیدی كورد حەكمۆ لەسەر برینداربونی خێزانە بەرازیلییەكەی ڕونكردنەوە دەدات.
حەمكۆ لە ڕونكردنەوەیەكی ڤیدیۆیدا كە لە پەیجە تایبەتەكەی لەو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە چەند ماڵپەڕێك بێ ڕەزامەندی ئەو هەواڵەیان بڵاوكردۆتەوە، چونكە ئەو بێتە ناو كاری هونەرییەوە دژایەتی دەكرێت.
حەمكۆ دەلێت " بە هەموو تەمەنم دەستم لە ئافرەت نەداوە من كابرایەكی هونەرمەندم دێمە سەر شاشە هانی خەڵك ئەدەین  مافی ئافرەت بپارێزن,من نامەوێت ئازاری ئافرەت بدەم نەشم داوە".
سەبارەت بە هۆكاری ئەو ڕوداوە ئەو هونەرمەندە دەلێت كە خێزانەكەی خەمۆكی هەیە و كاتێك دەمەقاڵێیان بووە خێزانەكە چۆتە چێشتخانەكە و لەپڕێكدا گوێی لە هاوار بووە، كاتێك بینیوێتی بەو شێوەیەی لێهاتووە".
حەمكۆ ڕەتیشیدەكاتەوە كە داوایی یاسایی لەسەر تۆماركرابێت و ئەو تۆمەتباربێت بەڵو خێزانەكەی مەبەستی لەوەیە كە بەهۆی دەمەقاڵیەكەیانەوە وای لێهاتووە.
ئەو هونەرمەندە كۆمیدیە ئاماژەی بەوەش كرد كە دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكە كەناڵی كورد ماكس بڕیاری وەستاندنی بەرنامەكەی دەركردووە بۆیە داوایان لێدەكات كە بە بڕیارەكە بچنەوە چونكە كاری هونەری هیچ پەیوەندییەكەی بە ژیانی هونەرمەندەوە نییە.
دوێنێ رۆبیتای هاوسەری حەمكۆ لە نوسراوێكدا ئاماژە بەوە كردن كە لەكاتی دەمەقاڵێدا حەمكۆ جانتایەكی تێگرتووە كە شوشەی تێدا بووە بەو هۆیەوەشەوە نێوچاوانی برینداربووە دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە وڵاتی بەرازیل.



PM:03:09:11/09/2014