فەتوای سیستانی: نابێت خوێنی كورد بەدەستی شیعە بڕژێت

‌سیستانی

راوێژکاری پێشووی مالیکی فەتوای سیستانی و عەمار حەکیم سەبارەت بە خوێنی کورد ئاشکرا دەکات و دەڵێ 'ئایەتوڵڵا سیستانی و عەمار حەکیم فەتوایان داوە کە نابێت خوێنی کورد بە دەستی شیعە برژێنرێت".

عادل بەرواری پەرلەمانتاری پێشووی  کورد و ڕاوێژکاری  پێشووی مالیکی بە (باسنیوز)ی راگەیاند کە لەگەڵ ئەوەی عەبادی لە ھەمان حزبی مالیکیە، بەڵام عەبادی ناتوانێت ھەڵەکانی مالیکی دووبارە بکاتەوە.

وتیشی 'بروام نییە عەبادی ئەو قومارە بکات و لە دژی کورد بجووڵێتەوە، چونکە ئەوە بە ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی خۆی تەواو دەبێت، ئەوکاتە ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان، ھەڵوێستێکی بەھێز دەبێت.بەگوێرەی دەستووری عێراقیش بێت، بەبێ کورد نابێت حوکمڕانی بکرێت'.
 
ئەو راوێژکارەی  پێشووی مالیکی فەتوای سیستانی و عەمار حەکیم سەبارەت بە خوێنی کورد ئاشکرا دەکات و دەڵێ 'ئایەتوڵڵا سیستانی و عەمار حەکیم فەتوایان داوە کە نابێت خوێنی کورد بە دەستی شیعە برژێنرێت، بۆیە شیعە بەبێ کورد ناتوانێت بە تەنیا حوکمڕانی عێراق بکەن، ئەوەش لە بەرژەوەندی کوردە'.



PM:05:45:14/09/2014