كچێكی نەمسایی لە ریزەكانی داعشدا كوژرا
یەكێك لەدوو كچە مێرمنداڵە نەمساییەی كە بۆ جیهادی نیكاح بە داعش پەیوەست ببوون لە سوریا كوژران.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا هەواڵی كوژرانی یەكێك لەو دوو كچەی راگەیاند كە بۆ جیهادی نیكاح بە ریزی چەكدارانی داعش پەیوەست بوون.
"سامرا كیزۆنۆڤیچ"و "ساینا سلمۆڤیچ"ی تەمەن 15و 16 ساڵ، پێنج مانگ لەوەپێش لەشاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا بەمەبەستی جیهادی نیكاح بەرەو توركیاو پاشان بەرەو سوریا بەڕێكەوتنو بە ریزی گروپی تیرۆریستی داعش پەیوەست بوون.
پۆلیسی ئینتەرپۆڵ گەڕانی بەدوای ئەو دوو كچە دەست پێكردبوو، بەڵام كچەكان لە لەتۆڕەی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایانگەیاندبوو دەچنە ناو داعش.
PM:02:00:16/09/2014