زۆر خواردنی خۆراكە دەریایەكان زیانی هەیە

خۆراكە دەریاییەكان بە یەكێك لە باشترین جۆرەكانی خواردن دادەنرێن بۆ لەشی مرۆڤ، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندیان بە پرۆتین و ترشە چەوری ئۆمیگا سێ، كە چەندین سود بە دڵی مرۆڤ دەگەیەنن، هەر ئەمەش وایكردووە كە پسپۆڕانی خۆراكی داوا لە هاوڵاتیان بكەن، هەفتانە دوو جار لەو خۆراكانە بخۆن بە مەبەستی دەستكەوتنی ئەو سودانە.
توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لە زانكۆی هارفاردی ئەمریكا ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوە دەكات هەندێ جۆری خۆراكە دەریاییەكان زیانیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندییان بە سودێۆم كۆلیسترۆل.
بە ڕای توێژەرەكان ئەو گیانەوەرە دەریاییانەی پەڕەكەیان نییە، زۆر خواردنیان زیانی هەیە وەك ماسی ئیستاكوزا و ڕۆبیان ئەویش بەهۆی بونی بڕێكی زۆر لە سۆدیۆم و كۆلیسترۆل لە پێكهاتەكەیاندا و زۆرترین كاریگەری خراپیشیان بۆ دڵی كەسانی بە تەمەن دەبێت.
توێژەرەكان باس لەوە دەكەن كە بڕێكی زۆر لە خواردنە دەریاییانە نەخورێن، هەروەها باشترین ڕێگەش بۆ ئامادە كردنیان بریتییە لە برژاندنیان , چونكە بە برژاندن بڕێكی كەم چەوری لە پێكهاتەكەیاندا دەبێت.
كۆتای توێژینەوەكە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە، بڕێكی كەم لە خواردنە دەریاییەكان بخۆن، چونكە پۆتاسیۆم لە لەشیاندا جێگیر دەكات و لەشیش لە توانایدا نییە خۆی لێ ڕزگار بكات. 




PM:03:06:16/09/2014