تا ئێستا ٣ کورد دەرچوون بۆ پەرلەمانی سوید

پەرلەمانتاری کورد لە پارتی ژینگەی سوید جەبار ئەمین رایگەیاند" تا ئێستا ٣ کورد بۆ پەرلەمان دەرچوون و ژمارەکە لەهەڵکشاندایە".

جەبار ئەمین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا رایگەیاند ئەم کاندیدانە ( ئامینەی کاکە باوە کە کوردی رۆژهەڵاتە، رۆزا گوچلو هێدین کە کوردی باکورە، جەبار ئەمین کە کوردی باشورە) دەرچوون بۆ پەرلەمانی سوید.

جەبار ئەمین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەندێک کاندیدی تر کە ئێستا بەیەدەک دەرچوون لەکاتی پێکهێنانی کابیەنی نوێدا رەنگە ببنە ئەندامی پەرلەمان " چونکە هەندێک پەرلەمانتار دەبنە وەزیر و یەدەکەکان جێگایان دەگرنەوە".

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کەدوای پێکهێنانی حکومەت کاندیدێکی تر کورد بەناوی لاوێن رێدارەوە دەبێت بە ئەندام پەرلەمان.
ئامینه‌ کاکه‌ باوه‌ له‌ پارتی چه‌پ و رۆزا گوچلو هێدین و جەبار ئەمین لەپارتی ژینگە  و لاوێن رێدار له‌ پارتی سۆسیال دیموکرات دەرچوون بۆ پەرلەمان.

خولی پێشووی پەرلەمانی سوید لە حیزبە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە کورد ٥ ئەندام پەرلەمانی هەبوو.

  



PM:01:16:18/09/2014