مالکی لە پۆستەکەی لادەبرێت

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی حیزبی دەعوە رایگەیاند کە ئیتلافی دوڵەتی یاسا نوری مالکی لە پۆستی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لا دەبات و عەلی ئەدیب دەخرێتە شوێنی.

ئەو سەرچاوەیە کە بەماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لادانی مالکی پەیوەندی بە وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمارەوە هەیە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئیتلافی دەوڵەتی یاسا دوێنێ ٢٢ ی ئەیلول سەرۆکی کوتلە بەدریان کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆ. 



AM:11:41:22/09/2014