شەڕی راگەیاندنی پارتی و یەکێتی گەیشتە جەلەولاو بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت: ئێران چەکی باشی دوا بە پێشمەرگە لە جەلەولا.
بەرپرسی لقی 15-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی دەڵێت" هێزی پێشمەرگە لە میحوەری جەلەولا چەكی باشی لە بەردەستە، چونكە چەكیان لە ئێرانەوە بۆ هاتووە و بە سێ جۆرە چەكیش جەلەولا بۆردوومان كراوە كە چەكی عێراقی و ئێرانی و چەكی هێزی پێشمەرگەن".
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) سەرسووڕمانی خۆیشی لە گوتەكانی (مەحموود سەنگاوی) پێشان دا كە باس لەوە دەكات، چەكیان نییە. ڕوونیشی كردەوە كە، "چەكی باش لەو میحوەرە هەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بڕێكی زۆر چەكی بۆ ئەو شوێنانە هێناوە و، بە سێ جۆرە چەكیش جەلەولایان بۆردوومان كردووە، كە چەكی عێراقی و ئێرانی و هیی پێشمەرگەن."