ئۆچ ئالان: ئەگەر داعش کوبانی بگرێت
پرۆسەی ئاشتی کۆتایی دێت

سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە عەبدوڵا ئۆچ ئالان لە بەندیخانەی ئیمرالیەوە رایگەیاند" گەر داعش کوبانی بگرێت ئەوا قەسابخانە دروست دەبێت، پرۆسەی ئاشتیش لەنێوان حکومەتی تورکیاو کوردا کۆتایی دێت".

ئاژانسی رویتەرز لەزاری عەبدوڵا ئۆچ ئالانەوە بڵاویکردەوە "ئەگەر رێگا بدرێت بە داعش کوبانی بکاتە قەسابخانە، ئەوا پرۆسەی ئاشتی نامێنێت".

ئەم لێدوانەی سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە رێگای وەفدی پەرلەمانی کوردیەوە بە میدیاکان راگەیەنرا کە ئەمرۆ سەردانی ناوبراویان لە زیندانی ئیمرالی کردبوو.     



PM:12:53:02/10/2014