کەناڵی ئەلعەرەبیە:دعش کۆنترۆڵی بەشێکی بەرزایی مشتەنوریان کردووە

کەناڵی ئەلعەرەبیە و ئەلجەزیرە بلآویان کردەوە کە چەکدارانی داعش شەوی رابردوو بەشێک لە بەرزایی (مشتەنور)یان لە کوبانی کۆنتۆڵکردووە، لەکاتێکدا کە فرۆکە هاوپەیمانەکان ٧ جار بنکەکانی داعشیان لە نزیک شارەکە بۆردومان کردووە.

بەڕیوەبەری روانگەی مافی مرۆڤی سوریا رامی عەبولرەحمان بە کەناڵەکەی راگەیاندووە " شەوی رابردوو داعش کۆنترۆڵی بەشێک بەرزاییەکەی کردووە، ئەگەر کۆنترۆڵی هەمووی بکات ئەوا لەو بەرازییەوە شارەکە دەکەوێتە بەر بۆردومانی چەکەکانی داعش".

ناوبراو بە کەناڵەکەی راگەیاندووە داعش تەنها بەشێكی بەرزایی مشتەنوری گرتووەو هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هەمووی دەدات.  
چالاکوان مستەفا عەبودی کە لەناو شارەکەدایە لەرێگای ئینتەرنێتەوە بە فرانس پرێسی راگەیاندووە بۆردومانی دوێنێی فرۆکەکانی ئەمەریکا دەوری هەبووە لە راوەستانی هێرشەکانی داعش دا بۆسەر شارەکە.

مستەفا عەبدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمرۆ هەر لەنیوان ٢٠ خوولەکدا تۆپێک ئەدات بەناو شارەکەدا.

تا ئێستا یەپەگە هیچ ئاماژەیەکی بۆ ئەوە نەکردووە کە چەکدارانی داعش بەشێک لەبەرزایی مشتەنوریان گرتووە.
 



PM:05:25:05/10/2014