هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم له‌هه‌رێمی کوردستانه، له‌گه‌ڵ بارزانی و به‌رپرسانی تر‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر کورد بگه‌نه رێککه‌وتن‌و یه‌کگرتوو بن، ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌کی کوردانی رۆژئاوا ده‌کات".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکیه‌کان به راشکاوانه به کوردی رۆژئاوایان راگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر یه‌کگرتووبن" ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌کی سه‌ربازی و سیاسیشیان ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر رێک نه‌که‌ون، ئه‌مه‌ریکا هاوکاریان ناکات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که هاتنی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده بۆ هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ( لایه‌نه سیاسییه‌کانی نزیک پارتی له رۆژئاوا) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئه‌گه‌ر کورد یه‌کگرتوو بێت ئه‌و ده‌مه " ئه‌مه‌ریکا ناوچه‌کانیان له‌رۆژئاوا وه‌ک باشور ده‌پارێزێت و هاوکات راهێنان به چه‌کداره کورده‌کانیش ده‌کات".