هاوسه‌ری ساڵح موسلیم و هاو سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاری کو‌بانی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر کو‌بانی بروخێت ئه‌وا سلێمانی و هه‌ولێر و مهابادیش ده‌روخێت" ئه‌و ده‌ڵێت" جه‌نگی جیهانی سێهه‌م له کوبانیه‌وه ده‌ستپێده‌کات.
سه‌رکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاری کو‌بانی عائیشه ئه‌فه‌ندی له‌لێدوانێکیدا به رۆژ نیوزی راگه‌یاند "هه‌ندێک له شه‌هید و بریداره‌کانی (یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه) له‌شیان سوتاوه و ناناسرێنه‌وه، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بیسه‌لمێنین که چه‌کی کیمایی به‌کارهێنراوه یاخود نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌وه‌یه که داعش جۆره چه‌کێک له‌دژی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌کاردێنن که له‌شی مرۆڤ ده‌سوتێنێت".
ناوبراو ده‌لێت" له‌ئێستادا پێویستیان به هاوكاری پزیشكی و هاوكاری سه‌ربازی هه‌یه و داواش ده‌كات لایه‌نه‌كانی خۆرئاوای كوردستان كه له ئێستادا له كۆبوونه‌وه‌دا رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك ده‌نگ رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ببنه‌وه".